وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێکهێنانی بریکس هەنگاوێکی بەرەوپێش لە نێوان ئابوورییە نوێیەکان و جیهانی باشوورە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنفڕانسی ئێران و بریکس وتی: پێکهێنانی بریکس هەنگاوێکی بەرەوپێش لە نێوان ئابوورییە نوێیەکان و جیهانی باشوورە. هاوپەیمانی سیاسی و ئابووری جیهانی لە حاڵی پێشکەوتن زیاتر هاوپەیمانی دیپلۆماتیک و ئامانج لە پێکهێنانی هێزی دانوستانی نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بووە.

هەروەها وتیشی: بریکس یەکێک لە ئەو چەند گرووپەیە کە بێژەری یەکگرتنی ڕاستەقینەی ئابووری و سیاسییە و خاوەن دەفرایەتی پێکهێنانی دەسەڵاتی کاریگەر لە ئاستی ناوچەیی و جیهانییە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جارە کە شوناسێکی سیاسی و ئابووری بەهێز و کاریگەر لە جیهانی لە حاڵی پێشکەوتن پێک هاتووە. پێمان وایە ئەگەر ئایدیای پەرەسەندنی بریکس بێتە دی ئەو شوناسە پتەوتر و جیهانیتر دەبێتەوە.

بڕوای جیهانی بە کاریگەری بریکس زیادی کردووە و هەر بۆیە پێشوازی بۆ ئەنداێتی لە ئەو گرووپە لەلایەن وڵاتانی گرینگی جیهانی باشوورەوە نیشاندەری ئەو بابەتەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی ڕاستە کە بریکس هاوپەیمانییەکی سەروو قاڕەییە بەڵام هێشتا هاوپەیمانی جیهانی نییە و هەر دووی ئەو ڕەوتە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی بریکس زەروورەتە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی باس کرد کە ڕوانگەی چەند لایەنەیی ئێران تەنیا کاردانەوەیەک بە تاک لایەنەیی سەرەڕۆ نییە بەڵکوو هەڵبژاردنێکی ستراتیژیکە.