بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارچێوەی هەماهەنگیی بە 3 لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکاتو سەرکردەیەکی سەر بەڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
سەرکردەیەکی سەر بەڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی ئاشکرایکردوە، لایەنەکانی ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکانی نزیک لەئێران لەسەر ئەوە ڕێککەوتون لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بە 3 لیستی جیاواز بەشداریی بکەن، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان لەهاوپەیمانێتییەکدا یەکبگرنەوە.
فەهد جبوری سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییدا وتویەتی، "چوارچێوەی هەماهەنگیی لەئەنجامی هاوپەیمانیی کۆمەڵێک هێزو لایەن حکومەتی ئێستایان پێکهێناوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوش بڕیاریانداوە بە3 لیستی جیاواز بەشداریی بکەن".
ئهوهشى ئاشكراكرد، "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرگاو دەروازەی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەو هەمولایەنەکان بەهۆشدارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی ئێستای ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دوای هەڵبژاردنەکان لەناو یەک هاوپەیمانێتییدا یەکدەگرنەوە.
جبوریی ئەوەشی وتوە، "سیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکانیش لەئارادایە، ئەویش لەژێر سایەی بونی هەندێک هەڕەشەو تێبینی لەسەر ئاستی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان