سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کە بۆ کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان کاری باشمان کردووە و بژێوی ژیانی خەڵک یەکمایەتی دەوڵەتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی هەواڵنێرەوە لە سەردانی ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێرانی کرد .

رەئیسی وتی: کاری ئێمە لە دەوڵەت و‌کاری ئێوە لە دەنگ و رەنگ کردنەوەی گرێی زەینی خەڵک بە تایبەتی گەنجان.

وتیشی: بژێوی خەڵک یەکمایەتی هەموومانە و لە پرسی وەستاندن و کۆنترۆڵی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەم هێناندا، هەنگاوی باشمان هەڵگرتووە بەڵام هەندێ نایانەوێت ئەم هەوڵانە ببینن.