نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان بە ئاماژە بە دەفرایەتی ناوچە سنوورییەکان لە گەشەی ئابووری جەختی کرد:ناوچەی ئازادی ئابووری بانە و مەریوان گۆڕانکاری گەورە بەدیدێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهەبی لە دیدار لەگەڵ هەواڵنێران لە سنە ئاواژەی بە چەندین بابەتی گرینگی ئابووری ، فەرهەنگی و ژینگەیی پارێزگای کوردستان دا.

پوورزەهەبی لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند کوردستان لە بواری کشت و‌کاڵ، ئاو و‌کانگا دەوڵەمەندە بەڵام بە داخەوە لەم ساڵانەدا کەڵک لە هەموو دەفرایەتییەکانی کانگاکانی کوردستان وەرنەگیراوە و دەکرا کاری گەورەتر بکرایە.

راشیگەیاند داخرانی ژمارەیەک سنوور لە کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا خەساری لە گەشەی ئابووری کوردستان داوە و دەبێ هەموو سنوورەکانی کوردستان بۆ کارو چالاکی ئابووری و گەشەی کوردستان بکرێتەوە و ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا بکرێت.

نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان ئاماژەشی دایە ناوچەی ئازادی بازرگانی مەریوان و بانە و وتی: ئەم ناوچە بازرگانییە لە شای نیگەهبان پەسەند کراوە و رەقەمێکی گەورە بۆ رەخساندنی هەلی کار و گۆرانکاری ئابووری باش تێدا لەبەرچاو‌گیراوە و دەتوانێ گەشەی ئابووری لە کوردستان دروست بکات.

نوێنەری وەلی فەقی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان و دەنگۆی بڵاو کراوە لەوبارەوە وتی: هەموو ئەو دەنگۆیانە درۆن و پڕوپاگەندە و درۆی میدیایی دوژمنانە بۆئاژاوە نانەوە. و ئەم قسانە عەقڵ قبووڵی ناکات.

وتیشی: لە ناوچەکانی تری ئێران و لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش لە وەرزی گەرمدا جاروبار ئاگر دەکەوێتە ناو دارستانەکان.

پوورزەهەبی سپاس و پێزانینی هەوڵ و ماندوویی خەڵکی مەریوان و کوردستان بە گشتی و پارێزەرانی ژینگەی کرد بۆ بەهاناوە چوونی هێزەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە و یارمەتیدانی دڵسۆزانە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.