جێگری سەرۆکی مەکۆی جیهانیی تەقریب مەزەبەکان رایگەیاند:کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بەشداریی شەش وڵاتی جیهان لە ورمێ بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن مێسچی وتی: کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی رووداوێکی گەورەی نئودەوڵەتییە کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئازەربایجان، سووریا ، گورجستان، رووسیا، عێراق و تورکیا دەبەسترێت.

وتیشی: دوو هەزار بانگهێشت نامە بۆ کەسایەتییە بلیمەتەکانیوڵات نێردراوە و 50 میوانی بیانی و 50 میوانی تایبەتی ناوخۆیی لەم کۆنفرانسەدا بەشدار دەبن.

ئەم کۆنفرانسە رۆژی چوارشەمە 18ی گەلاوێژ دەستپێدەکات.