بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پێمان وایە دابینی ئاسایشی ئاوڕاکان و کەشیوانی ئیمەن لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان یەکمایەتی ئێرانە.
ڕاشیگەیاند: وڵاتان ئەم دەفرایەتیەیان هەیە کە بێ هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی بیانی کار بکەن. بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هیچکات ئاسایشی بەدینەهێناوە .
جەختیشی کرد: هەڵوێستی ئێران لەمبارەوە ئاشکرایە و ئێمە پێمان وایە کە وڵاتانی کەنداوی فارس دەتوانن ئاسایشی خۆیان دابین بکەن و هیچ پێویستییەک بە بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە نییە.
کەنعانی بە ئاماژە بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراینا وتی: ناتوانین قسە لە ئەگەرەکان بکەین ئەوەی بۆ ئێران جرینگە ئەمەیە پرسی ئۆکراینا نابێت ببێتە تەنگژە و دەبێ ئەم قەیرانە بە ڕێکاری سیاسی کۆتایی بێت.