بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عبری زمانکان ڕاپۆرتیان دا کە بە گوێرەی لێکدانەوەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئیرائیلەوە سەبارەت بە سیناریۆی پێکدادان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەو پێکدادانە، هەزاران مووشەک بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەتەقێندرێت.
لە ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئیسرائیلدا هاتووە: ئیسرائیل بۆ چەندین کاتژمێری درێژ لە خامۆشی و تاریکیدا دەمێنێتەوە، لەوانەشە ئەو خامۆشییە بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵڵاوە بۆ سەر ژێرخانەکانی کارەبا، بۆ چەند ڕۆۆژ درێژ ببێتەوە.
هەروەها هاتووە کە ڕێگاکان دادەخرێت و بەندەر و فڕۆکەخانەکان دەبەسترێت و ئەگەری ڕوودانی هەزاران ئاگرکەوتنەوە و هێرشی سایبری بەربڵاویش هەیە.