ئه‌فسه‌رێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌فیشه‌ك كوژراو ته‌رمه‌كه‌ى له‌پزیشكى دادیى هه‌ولێره‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، عەقید (فوئاد شەهید زرارە شەل) كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ لەلیوای 18ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن کەسێکەوە کوژراوه‌.

زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، تائێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزاندراوەو ته‌رمى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش لەپزیشکی دادیی هەولێرە.

سەرچاوەیەک بە شارپرێسی وت: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ لەگەڵ کەسێکی دیكه‌ بۆتە شەڕیان‌و گولە بەر قاچی کەوتوە، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر خۆى بوه‌و كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌بوه‌، تاوه‌كو توانیویه‌تى خۆى بگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى خوێنێكى زۆرى لێ ڕۆیشتوه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌