باڵوێزی ئێران لە عێراق داوای چەک داماڵین لە گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران لە باکووری عێراقی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەتەوە.

لەو دیدارەدامحەمەد کازم ئال سادق جەختی کرد ئێران پێویستی بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی گرووپە کوردییە دژبەرەکان و چەک کردنیان.

لای خۆیەوە پلاسخارت رایگەیاندووە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر چەکدکردنی گرووپە دژبەرەکان ئەوپەڕی تەقالای خۆی دەدات بۆ هاوکاری کردنی ئێران.

هەروەها باسی لە سەرفەرەکەی حەوتەی رابردووی بۆ تارانی کرد و بە ئەرێنی وەسفی کرد.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە بە سەرۆکایەتی شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی تارانی کرد، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی بە سەرۆکایەتی حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.