سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەرسوومێكدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە.

راشیگەیاند: سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرجەم لایەنەكانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان بۆ هەڵبژاردنەكان.