کومپانیای جێنێل ئێنرژی ڕایگەیاند کە سکاڵای دژی هەرێمی کوردستان بەرز کردۆتەوە بە بۆنەی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی ئەم کومپانیا لە دوو کێڵگەی نەوتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای نەوتی جێنێل کە چالاکە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا، رایگەیاند دژی هەولێر، سکاڵای لە دیوانی نێودەوڵەتی دادوەری لەندەن تۆمار کردووە.

کومپانیای جێنێل رایگەیاندووە کە بەرهەم هێنانی نەوتی ئەم کومپانیا لە هەرێمی کوردستان لە سیفر نزیک بووەتەوە .

هۆکاری ئەم کارەش بە‌وەستاندنی بەرهەم هێنانی نەوتی خاو و هەناردەی نەوت لە رێگای تورکیاوەیە.

ئەم کومپانیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێستا 100 میلیۆن دۆلار قەرزی بەلای حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوەیە.