نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لەهەوڵی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵی دۆخی ئەو وڵاتە لە ڕێگای تۆڵە کردنەوە لە دژی بەغدا، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد کەریم نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە ئەمریکا دوای هەنگاوی ئەرێنی حکومەتی عێڕاق سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی کارەبا و دۆلار، بەدوای هەڵمەتی تۆڵە کردنەوە لە دژی بەغدایە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە لەمپەر دروست کردنی واشةتۆن بۆ پێچراوتر کردنی قەیرانی دۆلار لە عێراقمان بینی. ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات دۆخی عێراق بە دەستەوە بگرێت و لە بڕیاردانەکانی ئەو وڵاتە دەستێوەردان بکات.

کەریم وتیشی: وادیارە ئەمریکا دوای ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و تاران لەسەر ئاڵوگۆڕی گازی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق، بەدوای تۆڵە کردنەوە لە عێراقە.