فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: گەلی ئێران بە هەموو هەڕەشەکان، ئاژاوەکان، سیناریۆکان و … وەڵامی پەشیمانەرەوە دەدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا لە دەسپێکی مانۆڕی هێزی دەریایی سپا لە دوورگەی ئەبوومووسا وتی: ئێمە بۆ ئاسایش و ئەمنیەت بەردەوام هەوڵمان داوە و ستراتیژی ئێمەیە.

فەرماندەی گشتی سپا هەروەها جەختی کرد کە ئێمە لە شوێنێک لە وڵاتماندا بەرگری لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خۆمان دەکەین.

سەرلەشکەر سەلامی ئەو هێزانەی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە ئازیزان بەشێکی گرینگ لە گەلی زیندووی ئێرانن، گەلی ئازیزی ئێران زیندوویە و بە هەموو ئاژاوە و پیلانەکان لە چرکەدا وەڵامی پەشیمانکەرەوە دەدات و هەموو پیلانە شیتانییەکانی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە.