سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێدانی یەک ملیار و 842 ملیۆن یۆرۆ لە قەرزە گازییەکانی وڵاتەکەی بە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەدی بەلەد، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند کە هاوکارییەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێڕاق بە ئێران درێژەی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: قەرزەکانی عێڕاق بە ئێران دوای دانەوەی یەک ملیار و 842 ملیۆن یۆرۆ لە حەوت مانگدا، بۆ 9 ملیار و 250 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

سوودانی جەختی کرد: شاندێکی عێڕاقی للایەن بانکی ناوەندی و بانکی تجارەتی ئەو وڵاتە بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پێدانی ئەو پارە بە عومان بە هاوئاهەنگی خەزێنەداری ئەمریکا، سەفەری مەسقەتی کردووە.