بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادیە موراد، ئەو ژنە ئێزدییە کە لە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەدیل گیرابوو و دواتر ناوبانگی جیهانی دەرکرد، ڕایگەیاند هێشتا نزیک بە 3000 ژن و منداڵی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە و زانیارییەک لە ئەو بارەوە لەبەردەست نییە.
نادیە موراد کە بەبۆنەی هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانییەوە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرت، ڕایگەیاند حکومەتی عێڕاق و هاوپەیمانی دژە داعش هیچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوە ئەو کەسانە نەداوە.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ناوەندە ئێزدییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە پاڵپشتی بکەن.