وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند بە هۆی پلەکانی گەرماوە سبەینێ چوارشەمە تا ڕۆژی شەمە لە هەموو ئێران پشوو راگەیێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادۆری رایگەیاند: گەرم بوونی بێ وێنەی هەوا وای کردووە دەوامی فەرمی رابگیردرێت.

وتیشی: بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک، دەوڵەت چوار شەمە و پێنج شەمەی بەپشوو ڕاگەیاند.

رۆژی هەینی لە ئێران دەوام نییە و بەم جۆرە تا رۆژی شەمە دامودەزگاکان دادەخرێن.