ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیەدە لە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا دوای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەر لەسەر دادگایی کردنی ئەندامانی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد خوجە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیەدە ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەربۆ دادگایی کردنی ئەندامانی داعش، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا زیادی کردووە.

لە ڕێکەوتی 10 ی جوون، بەڕێوەبەری خۆسەر ڕایگەیاند کە ئەندامانی زیندانیی داعش دادگایی دەکات و دوای ئەوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بێ وەستان درێژەی هەیە.