وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی هاریکاری ئیسلامی پێنج پێشنیاری خستەڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوەی هاریکاری ئیسلامی تایبەت بە سووکایەتی بە قورئان پێنج پێشنیاری خستەڕوو.

فواد حسێن رایگەیاند دەبێ لیژنەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەی هاوکاریئیسلامی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەورووپا پێکبێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سووکایەتی بە قورئان.

راشیگەیاند: پێویستە بڕیارنامەیەکی نێودەوڵەتی دەربکرێت کە سووکایەتی نەکردن بە قورئان دەستەبەر بکات‌.

بەرەنگاریی لەگەڵ ئیسلام تۆقێنی و ڕوڵ و تێکۆشانی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوە لە وڵاتانی ئەورووپایی سووکایەتی کەر بە قورئان و دامەزراوە و رێکخراوە مەدەنییەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دادوەری دژی سووکایەتی کەران.