بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئاغەی مالی لە ئەو گرتە دەنگییەدا چی وتووە، دەوڵەتی ئەمریکا بەرپرسیارە کە ڕوونکردنەوە بدات لەسەری. دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لابردنی گەمارۆکان لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی شوێنگیری دەکەین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوینی ناڤۆکی بەرهەمی بڕو ابە ئەمریکا نەبوو، زیادی کرد: ئامادەی شوێنگیری ڕەوتی گفتوگۆ و دانوستانەکانین. ڕوانینی ئێران بە ئەمریکا ڕوونە و هیچکات لەسەر بنەمای بڕوا بە ئەمریکا گفتوگۆ ناکەین بەڵکوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی دەچینە پێشەوە.
کەنعانی سەبارەت بە قسەکانی بایدن سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عەرەبستان و ئیسرائیل و ڕوانگەی ئێران لە ئەو بارەوە و کاریگەریی لەسەر پێوەندی ئێران و عەرەبستان وتی: تۆکمە کردنەوەی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکە یەکمایەتی ئەمریکایە و لە زیانی گەلی فەلەستین و بزووتنەوە ئازادی خوازانەکانی ئەو گەلە و موسڵمانانە.
ناوبراو سەبارەت بە سەفەری پلاسخارت بۆ ئێران و دیدار لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێران وەکوو عێڕاق لە ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ایرمەتیدان بە ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە عێڕاق پێشوازی دەکات.
سفر هیأت سیاسی و اقتصادی سوریه به تهران
هەروەها سەبارەت بە سەفەری شاندی سیاسی و ئابووری سووریا بۆ تران وتی: بەشێکی بەرچاو لە ئامانجدانەری ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی ئەنجامی گفتوگۆکان بە مەبەستی خێرا کردنەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی جیاوازی دوو وڵاتەکە لە سەفەری پێشووی سەرۆک کۆمار بۆ دیمەشو بوو.
کەنعانی سەبارەت بە دانوستانی سنووری لەگەل عێڕاق وتی: لە درێژایی سنووری ئێران لەگەڵ عێراق ڕێککەوتنی نمافی پێویستمان ئەنجام داوە و کومیتەی هاوبەشی سنوری دوو وڵاتەکە گفتوگۆ و هاوکاریان هەیە. لە ئەو بارەوە کێشیەکەی ئەوتۆمان نییە.