وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختی کردە سەر هاوکاری هەمە لایەنەی ئێران و عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ، لەگەڵ پلاسخارت ، نوێنەری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لەم دیدارەدا رایگەیاند کە پەیوەندی ئێران و عێراق پتەو و لێکئاڵاوە.

راشیگەیاند: پەیوەندی و‌هاوکاری هەمە لایەنەی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندی پاوەجێی، گەشە و ئاسایشی بەردەوامی ناوچەکەیە.