ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا لە چێ کردنی دیوارێک لە گوندەکانی ناوچەی شەراوا ل عەفرین بە ئامانجی بچڕانی پێوەندی ئەو ناوچە لەگەڵ خاکی سووریا لەلایەن ئەرتەشی تورکیاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا خەریکی چێ کردنی دیوارێک لە گوندەکانی ناوچەی شەراوا لە عەفرین بە ئامانجی بچڕانی پێوەندی ئەو ناوچە لەگەڵ خاکی سووریایە.

ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە درێژایی دیوارەکە 5 کیلۆمەتر و بەرزاییەکەی 3 مەترە و تا ئێستا دوو کیلۆمەتری چێ کراوە.

هەروەها هاتووە کە تورکیا لە سەر دیوارەکە سیم، کامێرای گەرمایی، کامیرای مادوون سوور، ڕوانین لە شەو و … ی دامەزراندووە.

ئامانجی تورکیا لە ئەو هەوڵە تێکەڵ کردنی بەشێک لە خاکی سووریا لە ناو خاکی خۆی ڕاگەیێندراوە.