ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە ئاماژە بە دەستگیر کردنی 20 هەواڵنێر لە هەرێمی کوردستان لە اموەی 6 مانگی ڕابردوودا، نووسی: هەرێمی کوردستان چی دیکە جێگایەکی ئەمن بۆ هەواڵنێرەکان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە ئاماژە بە درێژ بوونەوەی ماوەی زیندانی بوونی یەکێک لە هەواڵنێرەکان لە هەرێمی کوردستان بە ناوی شروان شروانی، ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی دیمۆکراسی وەسف کرد.

ئەو ڕێکخراوە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هەوڵەی نیشانەی خراپتر بوونی دۆخ بۆ ڕۆژنامەوانە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

جاناتان دافێر، بەرپرسی کورسی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە ئەو بەیاننامە هۆشداریی دا کەش بۆ چالاکی ڕۆژنامەوانە سەربەخۆکان لە هەرێم نائەمن بووەتەوە.