زانایانی ئەهلی سوننەی کوردستان شەهیدانی کەربەلایان مەزڵوومترین شەهیدانی موسڵمان بە درێژایی مێژوو وەسف کرد و وتیان کە سەرهەڵدانی عاشوورا و بزاڤی حسێنی تا قیامەت زیندووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی کوردستان بریتی لە سوننە و شیعە بە پێی فەرهەنگ و نەریتی دێرینی خپیان بەردەوام پاڵپشتی ماف و دادوەری بوون و لە درێژایی مێژووی ئیسلامی خۆیان بە خەڵکانێکی دیندار بەناوبانگ بوون.

زانایان و ڕۆحانییەکانی ئەهلی سوننەی کوردستان لە درێژەی ڕوونکردنەوە و شی کردنەوەی پەیامەکانی سەرهەڵدانی عاشوورا لە ئەم ساڵانە ڕۆڵێکی سەرەکیان هەبووە و لە درێژەشدا گفتوگۆی هەواڵنێری مێهر لەگەڵ چەند زانای بەناوبانگی ئەهلی سوننەی ناوچەکە دێت.

سەرهەڵدانی عاشوورا وەبیرهێنەروەی وانە شەهامەت، دلێری و کەامەتی مرۆیی بۆ هەمووانە

مامۆستا سەید ئەحسەن حسێنی، ئەندامی شۆرای ئۆفتای ئەهلی سوننەی کوردستان بە سەرەخۆش ڕۆژانی موحەڕەم وتی: لە درێژایی مێژوو چەندین جار لەلایەن گەوە و زانایانی ئەهلی سنووەوە، نیهزەت و ستەملێکراوی ئیمام حسێن لە کتێب و خوتبەکانی نوێژی هەینی بۆ خەڵک وتراوەتەوە.

ناوبراو وتیشی: عاشوورای حسێنی بۆ هەموو موسڵمانان جێگای شانازییە چونکوو وەبیرهێنەروەی وانە شەهامەت، دلێری و کەامەتی مرۆیی بۆ هەمووانە

پێش نوێژی هەینی سنە ڕایگەیاند: ئەبێ خەڵک لە ڕووداوەکانی کەربەلا وانە وەربرگن و بە وەستان لە بەرانبەر ستەم، یار و یاوەری ستەملێکراو بن.

ئەبێ نیهزەتی عاشوورا لە هەموو کات و شوێنەکان بۆ موسڵمانان وەکوو وانەیەک بێت

مامۆستا فایق ڕوستەمی پێش نوێژی هەینی سنە و نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانیش ڕایگەیاند: مەکتەبی حسێنی یەکێک لە رووداوە گرینگەکانی مێژووی ئیسلام بووە و هەر کەسێکی ئازادە وەبیر دەخاتەوە کە چلۆن دەکرێت کەسێک هەموو داراییەکانی خۆی بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی و تەنانەت هەموو ئازادی خوازانی جیهان پێشەکش بکات و بە هەموو توانەوە لە بەرانبەر ستەمەوە بوەستێتەوە و لە ئەو ڕێگایەدا گیانی لەدەست بدات.

ناوبراو زیادی کرد: عاشوورا مەکتەبێکە کە تەنیا هی موسڵمانان نییە و هی هەموو کەسە ئازادەکانی جیهانە.

گەنجان لەگەل پەیامەکانی نیهزەتی عاشوورا زیاتر ئاشنا بکرێنەوە

مامۆستا مستەفا شیرزادی پێش نوێژی هەینی مەریوان ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی ئیمام حسێن بە ئامانجی دادپەروەری و لە کۆتاییدا بۆ ڕزگا کردنی ئیسلام بوو.

نابراو زیادی کرد: ئەو ئیمامە بۆ ئەوەی کە وانەی ئازادی لە مێژوودا لە ڕۆحی گەلان و ئۆمەتەکان بنەڕەتی بکاتەوە سەرهەلدانی کرد.

ئەو رۆحانییە بەناوبانگە سوننەیە وتیشی: بێ گومان بانگەشەی وانە بەرزەکانی نیهزەتی حسێنی ئەرکێکی زپر قورس و سەرەکییە کە دەتوانێت ڕێگاچارەی زۆربەی لێشەکانی ئێستای ئێران بێت.