ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەشی نێودەوڵەتی: رۆژی دەی موحەڕەم، کە بە عاشوورا دەناسرا پێشتر و پێش ئیسلامیش، هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی شەهید کرانی حەزرەتی ئیمام حسێن، نەوەی پێغەمبەری خوا حەزرەتی موحەممەد (د.خ).
پێغەمبەرمان حەزرەتی ئیمام حسێن (د.خ) کە ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهانە بە سەروەری گەنجانی بەهەشت ناو دەبرد و زۆری خۆش ویستووە. حەزرەتی حسێن لە دەی موحەڕەمی ساڵی 61 کۆچی لە تەمەنی 57 ساڵی دا لە کەبەلا لەگەڵ 72 کەس لە بنەماڵەی و دۆستانی شەهید کرا.
حەزرەتی ئیمام حسێن لە وتارێکدا دوای نوێژی نیوەرۆی لە دەشتی کەربەلا سەبارەت بە سەرهەڵدانەکەی و بەجێهێشتنی خاکی مەدینە و رۆیشتنی بۆ کووفە دەفەرمێت:" ئامانجی من لەم کارە ریسواکردنی دەسەڵاتی دژە ئیسلامی یەزیدی کوڕی مەعاویە و ڕاپەڕاندنی فەرمانی خوا سەبارەت بە ئەمر بە چاکە و خۆبواردن لە خراپەیە و دەمەوێت لە بەرانبەر ستەم و زوڵم و ستەمکاریەوە خۆڕاگری بکەم. من دەمەوێت دینی باپیرم موحەمەد زیندوو بکەمەوە."
وتەکانی ئیمام حسێن کە لێکدەدەینەوە دەزانین ئەمە هەمان دروشمی سەرەتایی و بنەمایی دینە، دژایەتی لەگەڵ ستەمکار و قبووڵ نەکردنی زۆرداری. موسڵمانان دەبێ پەیڕەوی حەزرەتی حسێن و دینی بەرحەقی ئیسلام بن و هبچ کات خەمسارد نەبن بەرانبەر بە فەرمان بە چاکە و دووری گرتن لە خراپە و زۆڵم قبووڵ نەکەن.
هەموو ساڵێ لە سەرەتای موحەڕەمەوە تا چلەی ماتەمینی ئیمان حسێن شیعەکانی جیهان بە تایبەتی ئێران و عێراق جلی ڕەش لەبەر دەکەن و شینگێڕی بۆ ئیمام حسێن و حەزرەتی عەباسی برای دەکەن.
بە تایبەت لە رۆژی تاسووعا و عاشوورادا دەچنە حسێنیەکان و زەنجیر لێدەدەن و نەوحە دەخوێنن و شین دەگێڕن.