بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەوەلییەتی بارەگای پیرۆزی ئیمام حسێن وردەکاری گەڵاڵەی ئەمنی و خزمەتگوزاری ڕێورەسمی عاشوورای بڵاو کردەوە.
رەسوول فەزاڵە رایگەیاند کە گەڵاڵەی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبەتی عاشوورا تا ڕۆژی 13ی مانگی موحەڕەم درێژەی دەبێت.
وتیشی: زیاتر لە 1800 کامێرای چاودێری لەم گەڵاڵەیەدا بەکاردەهێنرێت.
5000 هێزی خۆبەخشیش بەشداریی ئەم گەڵاڵەیە دەکەن.
100 ئامبۆلانس، 8 نەخۆشخانەی دەوڵەتی و 4 نەخۆشخانەی ئەهلی بۆ وەرگرتنی نەخۆش لە ئامادەباشیدان.