دوو‌تەقینەوە لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق بووە هۆی شەهید بوونی کەسێک و 15 کەسیش بریندار هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری سەیدە زەینەب لە دەڤەری دیمەشق، ژمارەیەک‌ کەس شەهید و بریندار بوون.

ئەلعەهد نووسی لەم رووداوەدا 4 کەس شەهید بوونە.

سپۆتنیکیش رایگەیاندووە کە بە هۆی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیە ژنێک شەهید بووە و سێ منداڵی بریندارن.

هەندێ سەرچاوە رایانگەیاندووە کە تەقینەوەی دووەم لە شەقامی مەدارس لە ناوچەی سەیدە زەینەب روویداوە و بەم هۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون.

تەقینەوەی دووەم بە پاسێک بووە کە لە قەراخی شەقامێکدا راگیرابوو.