5ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی ئۆپراسیۆنی مێرساد لە ساڵی 67ە، ئەو ئۆپراسیۆنە تەنیا چەند ڕۆژ دوای قبووڵ کردنی بڕیارنامەی 598 بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشی گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە ڕۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو و بووە هۆی شکستی ئەوان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی ڕامیاری:ئۆپراسیۆنی مێرساد بیرهێنانەوەی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی گەل لە بەرانبەر خەیانەت و جودایی خوازییە.

مونافقین هەمان هەڵەی لێکدانەوەیی سەددامیان کرد کە گوایە دەتوانن بە ئاسانی بەشێک لە ئێران جودا بکەنەوە.

هاوکاری بەربڵاوی مونافقین لەگەڵ سەددام

مونافقین لە درێژەی شەڕی ئێران و عێڕاق وەکوو کۆڵەکەی پێنجەمین دوژمن ڕۆڵی گێڕا بەڵام لە ساڵانی دوایی شەڕ و دوای دیداری فەرمی بەرپرسانی عێڕاقی لەگەڵ ئەو گرووپە بڕیاریان دا لە عێراق چالاکیان هەبێت. ئەوان زانیاری مەیدانی خۆیان کە لەلایەن هێزە سیخوڕە ناوخۆییەکانەوە بەدەست دەهات دەخستە بەردەست سەددام. ئەمە لە حالێکدا بوو کە مونافقین لە کۆتاییەکانی شەڕ لە چەند ئۆپراسیۆنی گرینگ لە دژی هێزەکانی ئێران هاتنە مەیدان. ئەوان 3 ئۆپراسیۆنیان لە کۆتایی شەڕ لە دژی ئێران ئەنجام دا، ئۆپراسیۆنی هەتاو، چلچرا و ئەو ئۆپراسیۆنەی کە بە مێرساد ناوبانگی دەرکرد.

گرووپی مونافقین لە لێکدانەوە وەهمی و ناقووڵەکانی خۆیاندا پێیان وابوو کە هێزی بەرگری ئێران ئەوەندە تووشی لاوازی و کێشەیە کە دەتوانن بە بەکارهێنانی جیهازاتی خەڵاتی لەلایەن عێراقەوە هێرش بکەنە سەر ئێران و لەلایەن خەڵکەوە پاڵپشتیان دەکرێت .

لە حاڵێکدا کە ئەرتەشی عێراق بە هێرش بۆ سەر خووزستان بەدوای وەدەستهێنانی خاڵ لە بڕیارنامەی 598 بوون، مونافقین بە پاڵپشتی ئاسمانی و زەوینی ئەرتەشی عێڕاق لە ڕۆژاواوە هاتنە نێو ئێران و جەنایەتی زۆریان ئەنجام دا.

بەڵام بە پێچەوانەی بیری مونافقین، خەڵکی ئیران لەوانە خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا نە بە گوڵ و شیرینی بەڵکوو بە داس و تەورەوە پێشوازیان لێیان کرد و بەرەنگاریان بوونەوە.

مونافقین لە ئەو هێرشە چەند ڕۆژەییدا نزیک بە 1100 کەسیان شەهید کرد.

سەردار کەوسەری بە ئاماژە بە گورزی قوس لە مونافقین لە ئۆپراسیۆنی مێرساد جەختی کرد: زیاتر لە 2000 ئەندامی مونافقین کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار و بەدیل گیران.