کۆمپانیایەکی زانست بنەما توانی چاپگەری سێ ڕەهەندی چێ کردنی مۆدێلەکانی زێڕ و گەوهەر لە وڵات چێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا مستەفایی، کارگێڕی کۆمپانیایەکی زانست بنەما لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: لە ئێستادا چەند کۆمپانیای زانست بنەمای ناوخۆیی لە ئەو بوارەدا چالاکیان هەیە کە بەرهەمێک بە کوالێتی بەرزتر بنێرنە بازاڕ. لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە هاوردە کردنی دەزگای چینی بۆ ئێران دەستی پێکرد کە نرخێکی زۆریان هەبوو و کوالێتی نزم.

ناوبراو لە درێژەدا بەجەخت لەسەر بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەو پرینتێرانە و بازاڕی بەکارهێنانی بەربڵاویان وتی: پرینتێری سێ ڕەهەندی لە بواری جیاواز لەوانە زێر و گەوهەر، پێڵاو، دەرمانسازی، بیۆتێکنۆلۆژی و … بەکار دەهێنرێت.