دوای پێکدادانی توند لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس بۆ گواستنەوەی تەرم و سەربازانی بریندار نێردرایە ناوچەی سنووری حەکاری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیرشەکانی تورکیا لە ناوچەی زاپ، ئاڤاشین و متینا لە ناوچەی هەرێمی کوردستان بە چڕی درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە 21ی جوولای هیرشێکی نوێ لە ناوچەی کوروژارۆ، گرێ ئورتە و گرێ جوودی لە متینا دەستی پێکرد؛ ناوچەیەک کە دوای زستان ئۆپراسیۆنەکان تێیدا ڕاگیردرابوو. دەوتەرێت کە پێکدادانێک توند لە ئەو ناوچە ڕووی داوە.

جووڵەی سەربازی چڕ لە هێڵی سنووری حەککار زیادی کردووە و لە کاتژمێر 1 تا 2 ی نیوەشەوی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەربازی فاتح بلبل لە حەکاری، جووڵەی ئاسمانی کۆپتەری سەربازی دەبینرێت. ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانسیش نیردراونەتەوە ئەو ناوچە.