جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بەرنامەڕێزی بۆ هاتوچۆی 250 هەزار زیارەتکاری ئەربەعینی حسێنی لە سنووری باشماخەوە بۆ ئەمساڵ ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: دابینی ئامێری هاتوچۆی هەرزان لە ئەو دیوی سنوور و پێداویستی بۆ حەسانەوە لە عێڕاق، پێشبینی موکبی پێویست لە درێژایی ڕێگا بە کوالێتی بەرز زەروورییە.

ناوبراو زیادی کرد: سنووری باشماخ زیاتر بۆ ترانزیت و بازرگانییە و گومڕوک و ئیدارەی ڕێگاوبان ئەبێ بۆ ئەو بەشەش هەوڵی پێویست بدات کە بەشی موسافری و بازرگانی تووشی کێشە نەبێت و ئاستی بازرگانی تووشی کێشە و دابەزین نەبێت.

ڕەمەزانی زیادی کرد: لە سنوور کێشەیەکی ئەوتۆمان نابێت و زیاترین کێشە لە ڕێگای سنەتا سنوور ڕوو دەدات.