دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند:بەهۆكارێكی تەكنیكی لەلایەن ئێرانەوە ئاگاداركراونەتەوە، لە سێشەممەوە گەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بەئۆتۆمبێل بۆ ئەو وڵاتە تا كاتێكی نادیار راگیراوە. 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكەینەوە كە لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار كراینەوە بە هۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی لە كاتی ئێستادا و لە ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن، بەڵام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 كاتژمێری دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجامبدەن.