بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زەمەن پرێس، بە گوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ده‌ركردووه.
نوسراوەکە واژۆی دادوه‌ر جه‌میل جه‌مالی له‌سه‌ره، ئاڕاستەی گشت ئەندامانی پۆلیس کراوە هاتووە، هەرکەسێک نووسراوەکەی دەستدەکەوێت رێگەیان پێدراوە ناوبراو دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن،، چونکە لە بنکەی پۆلیسی کوردسات سکاڵای لەسەر تۆمارکراو.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ێەمڕۆ هەواڵێک بڵاو بووە کە وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم باره‌گای مه‌ڵبه‌ندى سێى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌هه‌ولێر داده‌خات و به‌پێى زانیاریه‌كان ئه‌وبه‌شه‌ى بزوتنه‌وه‌يه كه كامیلى حاجى عه‌لى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات .
رۆژى 23ى ئه‌م مانگه هێزێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ چونه‌ته سه‌ر باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سێى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و باره‌گاى ئه‌و حزبه‌یان له‌هه‌ولێر داخستوه.
ئەڵبەت ئەو باره‌گایه هى ئه‌و به‌شه‌ى بزوتنه‌وه‌یه كه كامیلى حاجى عه‌لى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات و لهبزوتنهوهى ئیسلامى جیابونه‌وه.