بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ناتوانین مووچە بدەین ئەوە ئاشبەتاڵی نوێیە، ئابڕووچوونە، كاتێك حكومەت هەڵوەشاوەتەوە و مووچەشیان بۆ نادرێت، ئەی بۆ دەست لە پۆستەكانیان ناكێشنەوە؟.
ئاشكراشیكرد بەغدا رۆژانە داوای 120 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیانكردووە لەبەرامبەر ناردنی مووچە، بەڵام بۆیان نەناردووە.
دەشڵێت: حكومەت پارەی لەبەردەستە، داهاتی دوومانگی ناوخۆ 900 ملیار دینارە دەستكاری نەكراوە، بەڵام ئامادەنییە مووچەبدات.
راشیگەیاند: "پارتی و یەكێتی بەناوی كۆمپانیای بیانی 750 ملیۆن دۆلاریان بۆ خۆیان لە داهاتی نەوت بردووە و لایەنی سێهەم لە گرێبەستەكان بەشداریان پێكراوە كە كۆمپانیای پارتی و یەكێتین".
روونیشیكردەوە: "ئەم كابینەیە ناوی كابینەی چاكسازی بوو، بەڵام هیچ چاكسازی نەكرد".
لەبارەی خۆپیشاندانەوە سەرۆكی نەوەی نوێ رایگەیاند قسەیان لەگەڵ هەموو لایەنەكان كردووە تا خۆپیشاندانێكی فراوان سازبكەن، بەشێك پێیانباشوو ماوەیەك چاوەڕێبكەن، تا خۆپیشاندانێكی گەورە بكەن.