بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وێڕای ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان لە سوید و دانیمارک ئەو هەوڵەی شەرمهێنەر وەسف کرد و وتی: ئەو هەوڵە شەرمهێنەرە و سووکایەتی بە هەموو ئایینە ئاسمانییەکانە و قبووڵیش ناکرێت و پاساویش نادرێت.
کەنعانی وتیشی: داوا لە ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەر بە دووپات بوونەوەی ئەو هەوڵە شەرمهێنەرە بگرن و لەگەڵ تاوانبارەکان بەتوندی بەرەوڕوو ببنەوە و یان ڕادەستی وڵاتانی ئیسلامیان بکەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە قەرزەکانی ئێران لای عێڕاق و کۆریای باشوور وتی: پرسی ئەو قەرزانە بەرەوام شوێنگیری کراوە و دەکرێت .
هەروەها سەبارەت بە سەفەری وەزیرانی دەرەوەی عومان و قەتەر بۆ ئێرانیش وتی: ئەوە بەشێک لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پڕ لە نیازپاکی ئەو دوو وڵاتەیە کە تێدەکۆشن لە دەفرایەتی خۆیان لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناوبژیوانی بکەن و گفتوگۆی لابردنی گەمارۆکان ببەنە پێشەوە و داراییە بلۆکە کراوەکانی ئیران ئازاد بکەن.
کەنعانی ڕاشیگەیاند کە ئیران بەردەوام لەسەر مێزی دانوستان بووە و پێشوازی لێ کردووە و پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە.