بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە دەسخۆشی لە تورکیا بۆ ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان، پێشنیاری کرد کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە لە زووترین کاتدا بەڕێوە بچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێوەندی دوو وڵاتەکەی برایانە، دۆستانە و ستراتیژیک وەسف کرد و وێڕای بانگهێشت کردنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سەفەر بۆ تاران، لە ئامادەییئێران بۆ بەڕێوە بردنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری دوو وڵاتەکە لە تاران هەواڵی دا.