سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، وتی: ئەمڕۆ پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێمە لە ئێراندا لەگەڵ ڕابردوو بەراورد ناکرێت و ئامانجی بەرهەمهێنانی 20 هەزار مێگاواتی کارەبا بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیس لەگەڵ محەمەد ئیسلامی دیداری کرد و هەروەها سەردانی ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی شەهید فەخری زادەی تارانیشی کرد.

محەمەد ئیسلامی لە ئەو دیدارەدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بە پێی بەڵگەی 20 ساڵەی گەشە، ساڵی 1401 ساڵێکی پڕ لە هەوڵ و گەشەمان هەبوو، وتی: ساڵی ڕابردوو 159 دەستکەوتی زانستی، تەکنۆلۆژیایی و پیشەییمان هەبوو کە ئەوە ڕووداوێکی گەورە دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆکە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێمە لەگەڵ ڕابردوو بەراورد ناکرێت بە شێوەیەک کە ئێستاکە 8 کانگای چالاکمان لە وڵات هەیە کە پلانی بۆ داڕێژراوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ 6 کانگای دیکەشڕێکدەخرێت.