لە ڕۆژانی دواییدا ئەرتەشی ئەمریکا ناوچەی جموجووڵەکانی خۆی لە سووریای زیاد کردووە و ئامانجە شاراوەکان لە ڕێگای هاوئاهەنگ کردنی مۆرەکانی خۆی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنگیری دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ئێستادا ژمارەیەک لە ناوجەکانی پارێزگاکانی حەسەکە، دەیرەزوور و ڕەقە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە خاوەن سەرچاوەی نەوت و وزەیە، لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدەیە. ئەمریکییەکان هەروەها لە باشووری سووریا و هاوسنووری ئوردن و عێراق ساڵانێکە دوو بنکەیان لە ناوچەی ئەلتنف کردووەتەوە کە تائێستا تیرۆریستێکی زۆر تێیدا پەروەردە کراون و دوای تەیار بوون نێردراونەتە ناوچە جیاجیاکانی سووریا بۆ ئەنجامی کاری تیرۆریستی.

ژمارەی بنکەکانی ئێستای ئەمریکا لە سووریا 28 بنکەیە و بە بیانووی پاڵپشتی لە هێزەکانی هەسەدە و بەرەوڕوو بوونەوەی داحش کراونەتەوە. ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ناو سووریاش بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە 503 سەربازە بەڵام هەندێک هەواڵ باس لە بوونی دوو هەزار و نزیک بە سێ هەزار سەرباز دەکات.

بەرچاوترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا بریتین لە:

1.بنکەی ڕمیلان

2. بنکەی ئەلمالکیە

3.بنکەی تل بی دەر

4. بنکەی لایف ستون

5. بنکەی قسرک

6. بنکەی هیموس

7. بنکەی ئەلمەدەنیە ئەلڕیازیە

8. بنکەی شەدادێ

9. بنکەی حقل ئەلعمر

10. بنکەی حقل ئەلتنک

11. بنکەی حقل کونیکو

12. بنکەی ئەلروشید

13. بنکەی باغوز فوقانی

14. بنکەی عەین ئەلعەرەب

15. بنکەی ئەلمبروکە

16. بنکەی تل ئەبیز

17. بنکەی تەبەق

  1. بنکەی ئەلتنف

ڕازی جووڵە نوێیەکانی ئەمریکا

ئەمریکا و هێزەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە سووریا دوابەدوای گۆڕانکاری لە جیهانی عەرەب و گەڕانەوەی پێوەندی نێوان سووریا و وڵاتانی عەرەبی بەدوای پێکهێنانی ئەنجومەنی عەشایری لە ناوچەی جزیرەی سووریا و هاوردنی هێزەکانی داعش و بەرەی نوسرە بۆ نێو ئەو پێکهاتەیەیە.

هێزەکانی سەنادید بناسین

لە هەفتەکانی دواییدا ئەرتەشی ئەمریکا لەگەڵ حەمیدی ئەلدحام سەرکردەی گرووپی ناسراو بە هێزەکانی سەنادید گفتوگۆی هەبوو. ئەمریکا داوای لە ئەو هێزانە کردووە کە هاوئاهەنگ لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا لە ناوچەی ئەلتنف لە سێ گۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێڕاق و ئوردن چالاکی بکەن.

ئەو گرووپە لە ساڵی 2013 لە لایەن کەسانێکەوە لە خێڵی شمر پێک هات و هێزەکانیان لە ناوچەی تل حەمیس و تل کوجەر لە حەسەکە و سنووری نێوان عێراق سووریا جێگیرن. ئەو هێزانە دوای دامەزراندنی هەسەدە چوونە ڕیزی ئەو هێزانەوە.

ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەو جموجوڵانە لە خوارەوە دێت:

یەکەم؛ هەوڵ بۆ دابەش کردنی سووریا

دووهەم، دابینی ئاسایشی ئیسرائیل. گرینگترین هۆکارەکانی بوونی ئەمریکا لە سووریا دابینی ئاسایشی ئیسرائیلە.

سێهەم. پێکهێنانی پێکهاتەی نوێ بە مەبەستی دەرباز بوون لە ناوی گرووپە تیرۆریستییەکان.

چوارەم، یەکگرتوو کردنی سیخوڕە و هاوپیاڵەکانی خۆیان و هاوئاهەنگی نێوان ئەوان لە درێژەی سنوورە ڕۆهەڵاتییەکان لەسووریا.

پێنجەم، داخستنی ڕێگای عێڕاق بۆ سووریا و لوبنان بە سەر بەرەوی بەرخۆدان و سنووردار کردنەوەی پێوەندی ستراتیژیکی نێوان ئێران و سووریا.

شەشەم، کۆنترۆڵی دەروازەکانی نێوان عێراق و سووریا بە ئامانجی دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا.

حەوتەم، ڕێگری لە بوونی چین لە سووریا لە ڕێگای دروست کدنی لەمپەر لە سەر ڕێگای ئاسنی عێراق بۆ دەریای ناوەڕاست و سنووردار کردنەوەی ڕۆڵی ڕووسیا لە سووریا.

هەشتەم، ئامادە کردن و تەیار کردنی هێزەکانیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی بەرەی بەرخۆدان.