باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید و باڵوێزی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە و و لە ئەو دیدارەدا لەسەر پێداویستی تۆکمە کردنەوە و گەشەی هاوکاری دوولایەنەکە جەخت کرا.

عەبدوللەتیف ڕەشید لەسەر گرینگایەتی ئاسی هاوکاری دوولایەنە بە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەم بوونی ئاو و وشکەساڵی کە جیهان بەرەوڕووی بووەتەوە، باسیان کرد.

لەلایەکی تریشەوە باڵوێزی ئێران لەسەر هەوڵی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی لە پێوەندی لەگەڵ عێراق جەختی کرد و داوای پەرەسەندنی هاوکاری دوولایەنە بۆ سەقامگیری و گەشەی دوو وڵاتەکەی کرد.