بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ باڵوێزی دانیمارک لە تاران لە لایەن بەرێوەبەری گشتی رۆژاوای ئەورووپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
یەسپەر وار باڵوێزی دانیمارک لە لایەن بەرێوەبەری گشتی رۆژاوای ئەوروپا بە بۆنەی سووکایەتی کەسێک لە کۆپێنهاگ بە قورئانی پیرۆز، بانگ کرا.
ئێران بە توندی ئەم کارەی ئیدانە کردووە و بە برەودان بە توندوتیژی ناوزەدی کردووە.