فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە سوید و دانیمارک ،هەڕەشەی کرد: ئەوانەی سووکایەتی بە قورئان دەکەن ئاسایشیان نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی لە کاردانەوە بە سووکایەتی دووبارە بە ساحەتی قورئانی پیرۆز لە سوید رایگەیاند: وا دیارە ئەم کارن ستراتێژی و سیاسەتی شەیتانی داڕێژراو لە ژووری فیکریی دژە ئیسلام و جیهانی ئیسلامە کە ناوبەناو لە لایەن مزۆرەکانەوە بە تایبەت لە ئەورووپا سەر هەڵدەدات.

راشیگەیاند: ئەم تەشهیرانە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی زیاتری ئۆممەتی ئیسلام و بە تایبەت گرینگی دانی قووڵتری گەنجان لە هەموو جیهان، بە ئیسلام و چەمکەکانی و سووکایەتی کەران دەکاتە ئامانجی توندو تیژی و ڕق و تۆڵەسەندنەوە.

جەختیشی کرد : رێگە نادەین کەسانێک کە سووکایەتی بە قورئان دەکەن ئاسایشیان هەبێت؛ ئەگەر کەسێ بیەوێت گاڵتە بە دین و قورئتنمان بکات، گاڵتە بە هەموو جیهانی دەکەین.