بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا تەشهیر بە ساحەتی پیرۆزی قورئان لە سوید بە ڕووداوێکی تاڵ، پیلانگێرانە و مەترسیدار وەسف کرد.
رێبەری لەو پەیامەدا جەختیان کرد: قورسترین سزا بۆ ئەنجامدەری ئەم جەنایەتە ڕای هەموو عالمانی ئیسلامییە.
وتیشیان: دەوڵەتی سوید دەبێ هۆکاری ئەم جەنایەتە رادەستی دەسەڵاتی دادی وڵاتانی ئیسلامی بکاتەوە.
ڕێبەری باڵای ئێران راشیانگەیاند کە دەوڵەتی سوید لە بەرانبەر جیهانی ئیسلام دا ریزبەندی شەڕی گرتووە و نەفرەت و دوژمنایەتی هەموو گەلانی موسڵمان و زۆرێک لە دەوڵەتەکانی بۆ خۆی راکێشاوە.