دوای سوید ئەم جارە لە دانیمارک، گرووپێکی توندڕەو ئاڵای عێڕاق و قورئانیان سووتاند. دوای ئەو سووکایەتییە، خۆپیشاندەرانی عێڕاقی بە کۆ بوونەوە لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا داوای دەرکردنی باڵوێزی دانیمارکیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووکایەتی دووبارە بە قورئان و ئاگرتێبەردانی ئاڵای عێڕاق لە دانیمارک، سەدان خۆپیشاندەری تووڕەی عێڕاقی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ناوچەی سەوز داوای دەرکردنی باڵوێزی دانیمارکیان کرد.

مێدیا عێڕاقییەکان ڕاپۆرتیان کە زۆربەی خۆپیشاندەرەکان لایەنگرەکانی سەدرن کە بەدوای گەییشتن بە باڵوێزی دانیمارکن و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگریان لێدەکەن.