بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە دووپات بوونەوەی سووکایەتی بە قورئان بەهاودەستی ئاشكرای سوید، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە قورئان داوای لە وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی کرد کە دەستبەجێ باڵوێزی سوید لە وڵاتەکانیان دەربکەن و باڵوێزەکانی خۆیان بانگهێشت بکەنەوە.
ناوبراو وتیشی: وادیارە کە مووساد لە پشت پەردەی ئەو ئاژاوەیەوە خۆی حەشار داوە. ئەگەر وڵااتنی ئیسلامی سوید گەمارۆ بدەن، ئەوا پرسی سووکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلامیش چارەسەر دەبێت.