ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سوید دژایەتیی خۆی بۆ کتێبە ئاسمانییەکان‌و ئیسلام دەربڕی، "ئەوە هێڵەکانی دیپلۆماسیش دەبەزێنێت‌و ئەوەتا ڕێگەیداوە بەسوتاندنی ئاڵای عێراق"

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: "من، چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمی دەکەم پێشئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێم‌و ئەگەر بەڕاستی ئاڵای عێراق سوتێنرا، ئەوا نابێت حکومەت تەنها بەسەرکۆنە بوەستێت، چونکە ئەوە نیشانەی بێدەنگی‌و لاوازییە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە خۆپیشاندەران ئەمڕۆ لەدوای سوتاندنی باڵیۆزخانەکەی سوید، وێنەی ئەویان بەرزکردبووەوە، دەڵێ "نابێت لەبەرامبەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز، تەورات‌و ئینجیل بسوتێنرێن، بەڵکو دەبێت گەلانی جیهان داکۆکی لێبکەن