بەرەبەیانی ئەمرۆ خەڵکی عێراق دژی مۆڵەتی دەرکراو لە لایەن دەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ سووتاندنی قورئان و کتێبە ئاسمانییەکان، هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لایەنگرانی سەدر باڵوێزخانەی سوید لە عێراقیان سووتاند‌.

ئەمە دووەم جارە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هێرش دەکرێتە سەر باڵوێزخانەی سوید لە عێراق.

سوید مانگی رابردوو مۆڵەتی بە پەنابەرێکی عێراقی دابوو قورئان بسووتێنێت .