سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند ئێران 5 هێزگەی نوێی ئەتۆمی لە شارەکانی ڕۆخی دەریا چێدەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، رایگەیاند لە پێنج پارێزگای رۆخی دەریا دا هێزگەی ئەتۆمی چێدەکەین.

وتیشی: دەفرایەتی بەرهەم هێنانی کەیکی زەرد لەچاو ساڵی رابردوو 50 لە سەد زیادی کردووە.

ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە گەشەی چەرخەی سووتەمەنی ئەتۆمی پێویستی بە کەڵک وەرگرتن لە کانگاکانە زیادی کرد: لە ئێستادا خەریکی کەڵک وەرگرتن لە کانگاکانی ئۆرانیۆمین و دەفرایەتی بەرهەم هێنانب کەیکی زەرد لە چاو ساڵی رابردوو بەرزبۆتەوە.