ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی لەسەر دەستپێکردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانی سەقامگیری ناوچەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم بەدیوی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد: هەموو وڵاتانی کەنداوی فارس، پێشوازیان کرد لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە خوازیاری دانوستانی قووڵ لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانین.

بەدیوی لە درێژەدا زیادی کرد: پرسی ئابووری وڵاتانی کەنداوی فارس، گرینگترین و گەورەترین کێشەی بەردەم ئێمەن. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ تۆکمە کردنەوەی هۆکارەکانی دەستپێڕاگەییشتن بە گەشەی ئابووری.