بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا دەیان تەنکەر ئاو لە قامیشلۆ و رەقە دەنێرێتە حەسەکە بۆ خواردنەوەی ئەو خەڵکە کە تورکیا ئاوی شارەکەی بەسەریاندا داخستووە.
دەوڵەتی تورکیا و میلیشیا تیرۆریستەکانی سەر بەئەنقەرە لە ساڵی 2019ەوە تا ئێستا زیاتر لە 36 جار ئاوی ڤێستگەی عەلووک یان گرتۆتەوە کە ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لەم شارە دابین دەکات.
بە گەرم بوونی پلەی هەوا خەڵکی حەسەکە زیاتر لە جاران تووشی کێشەی نەبوونی ئاو هاتوون.
خورشید عیسۆ،هاوسەرۆکی هاوبەشی ئیدارەی ئاوی کانتۆنی قامیشلۆ ڕایگەیاند: بڕیار دراوە هەفتانە بە تەنکەر ئاو بهێنرێتە ئەم ناوچەیە بەڵکوو تۆزێ لە ئازاری خەڵکی حەسەکە و دەوروبەری کەم بێتەوە.