وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی: یەکپارچەیی خاکی ئێران بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نەبووە و‌نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتای رووسی خۆی وتی: سەربەخۆیی، یەکپارچەیی و سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نەبووە و نییە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان‌و‌لاورۆف لە سەر پەیوەندییەکانی رووسیا و ئێران گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: نابێ کارێک روو بدات کە پەیوەندی پتەوی ئێران و رووسیا خەوشدار ببێت.