بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێران نیسبەت بە هەر جۆە هەوڵیک کە دژی یەکپارچەیی خاکی ئیران بێت کاردانەوەی جیدی و بەپەلەی دەبێت.ئاكشرایە کە ئێرانلەسەر ئەو باوەڕەیە کە بابەتی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی خۆیی هاوپەیوەند بە سێ دوورگەکە گفتوگۆی لەسەر ناکرێت. لە هەمان پێوەندیدا هڵوێست و کاردانەوەی ئێران ڕوون و ئاشکرا و بێ هیچ ئاسانگرتنێک بووە.
لە هەلە دیپلۆماتیکەکان بۆ دابینی مافی گەلی ئێران کەڵک وەردەگرین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە قسەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر دانوستانی ناڕاستەوخۆ وتی: ناتوانم لەسەر وردەکارییەکانی گفتوگۆی ئەمڕۆ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عومان قسە بکەم. پێشوازی دەکەین کە دەفرایەتی وڵاتانی دۆست کە پێیان خۆشە یارمەتیدەرمان بن لە گەییشتن بە ڕێککەوتنی سازێنەر.
میوانداری لە مونافقین، نمانەی ئاشكرای پاڵپستی لە تیرۆریزمە
کەنعانی سەبارەت بە هەوڵی ئیتالیا بۆ بانگهێشت کردن و میوانداری لە مونافقین، وتی: هەوڵی فەرمی ئێران لە ئەو بارەوە بە شێوەی جیدی ئەنجام دراوە. میوانداری لە تیرۆریستەکان لە هەر ئاستێکدا قبووڵ نەکراوە و بە واتای پاڵپشتی لە تیرۆریزمە.
ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی ئابووری ئێران و عێڕاق وتی: بەداخەوە دەستێوەردانی بیانی و ڕۆڵی ناسازێنەری ئەمریکا سەبارەت بە هاوکاری دوولایەنەی ئێران و عێڕاقی وەکوو هۆکاری تێکدەرانە وەسف کرد و وتیشی ئێران چاوەڕوانە عێڕاق لە ئەو بارەوە هەوڵی پێویست بدات.